یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی شكاند
پارتی چاوه‌ڕێی یه‌كێتییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی بایکۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی شکاند و سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە سەر دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان گەیشتنە رێککەوتن، بڕیاره رۆژی سێشممەش پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەکان كۆببێته‌وه.
زیاد جه‌بار، پەرلەمانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەی ئەوانە و سەرکردایەتی حزبەکەی لەم چه‌ند رۆژه‌دا کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە. رەتیش دەکاتەوە حیزبه‌كه‌ی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرنەگرێت.
له‌كاتێكیشدا كۆی لیژنە هەمیشەیەکان له 15 لیژنە پێكهاتوون، 4 یان سیادین و فراکسیۆنەکان داوای سەرۆکی ئەو لیژنانە دەکەن, ئەوانیش پێكهاتوون له لیژنەكانی "دارایی، یاسایی، پێشمەرگە و سامانە سروشتیەکان". به‌گوێره‌ی قسه‌كانی بەڵێن ئیسماعیل، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی گۆڕانیش، لیژنەی پێشمەرگە و ده‌ستپاكی بەلای بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه گرنگن.
هاوكات بڕیاره بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەکان، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەيهش په‌رله‌مان کۆببێتەوە، سه‌رۆكه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە یەکێتی دەڵێت: چاوەرێی کاندیدی یەکێتی دەکەین.
15 لیژنەکە دابەشکراون و هەر لیژنەیەک 11 ئەندامی هەیە, سەرۆك فراکسیۆنەکان لە قۆناغی یەکەم دابەشکردنی لیژنەکانیان تەواو کرد و دوای متماندان بە ئەندامان, فراکسیۆنەکان لەسەر سەرۆك و جێگر و بریاردەری لیژنەکان رێككه‌وتن.
H.B