پێشانگای گوڵ لە ھەولێر كرایەوە
سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 11/3/2019 بۆ یەكەمجار پێشانگای گوڵ لە ھەولێر كرایەوە، ئەو پێشانگایە كە مەبەست لێی زیاتر گرنگیدانی زیاترە بە سەوزایی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە لەمەودوا ھەر كەسێك خانوو دروست بكات، دەبێ دارێك لەبەردەم ماڵەكەی بچێنێت.
لەو پێشانگایەدا 40 كۆمپانیا بەشداریان تێدا كردووە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "یەكێك لە رێنماییەكانی شارەوانی بۆ پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو، ئەوەیە كە ئەو كەسەی خانوو دروست دەكات دارێك لە بەردەم ماڵەكەی بچێنێت، ھەروەھا ھەر پڕۆژەیەك جێبەجێ بكرێت، نابێ رێژەیی سەوزایی لە 25% كەمتربێت".
ھ.م













