پارتی و یهكێتی لهسهر دابهشكردنی پۆستهكان كۆدهبنهوه
"یهكێتی بڕیار لهبارهی بهركهوتهكانی دهدات"
K24 - ههولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سبهى 12/3/2019 بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت کۆدەبنەوە. بەپرسێکی یەکێتی دەڵێـت: "داوای هیچ پۆستێکمان نەکردووە، سەرکردایەتی پۆستەکانی یەکێتی دیاری دەکات".
پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت: "بەرچاوی یەکێـتی روونە کە کام پۆستی بەردەکەوێت".
یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوار لیژنە بۆ بەرکەوتەی حزبەکەی لە حکوومەت پێکدەهێنێت. لیژنەیهکیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەکەن لیژنەیهکیشیان ئەو پۆستانە پێشنیاز دەکات كه دهیانهوێت. دوو لیژنەکەی دیکەش کاندید بۆ پۆستەکان دیاری دهكهن.
یەکێتی دەڵێت: "تا ئێستە داوای هیچ پۆستێکمان نەکردووە و سەرکردایەتی بڕیاری پۆستەکان دەدات. دوای گەشتنە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی سەرکردایەتی یەکێتییش بڕیاری کۆتایی دەدات.
دوای رێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان بەرچاوی ئەو سێ لایەنە روونە کە حزبەکان بە تایبەت یەکێتی کام پۆستەی بەردەکەوێت، لهوبارهیهوه پارتی دەڵێت: "پابەندی رێککەوتنەکەمانین لەگەڵ گۆڕان، یەکێتی دەزانێت کام پۆستى بەردەکهوێت"، ئەم هەوڵانەی یەکێتییش بە کات کوشتن دەزانێت.
ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەی پارتی یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خێرا کردووە بە جۆرێک تهنھا دابەشکردنی پۆستەکان ماوە. بەشێک لە گرفتەکانی پێکنەهێنانی حکوومەتیش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ناوخۆی یەکێتی و یەکلانەکردنەوەی کاندیدەکان، بە تایبەت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پۆستە سیادیەکانی دیکە.