زانياریى نوێ له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى پارتى و يه‌كێتی

شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆسرەت رەسووڵیش سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەولێر کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە کابینەی نوێی حكوومه‌تى هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆسرەت رەسووڵیش سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات.

هەفتەی رابردوو پارتی و یەکێتی لەیشاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد، کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەو دوو حزبەش یەکەم کۆبوونەوەیە دوای واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە و هاوکاتیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.