ساڵح موسلیم هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت
"توركیا ئه‌و توانایه‌ی نییه هیچ هێرشێك بكاته سه‌ر باكووری سووریا"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا، ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، توركیا له دۆخێكی لاوازدایه و ناتوانێت هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر باكووری سووریا ئه‌نجام بدات.
موسلیم گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته خه‌ڵكی باكووری سووریا به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌نقه‌ره چاوكراوه بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، ساڵح موسلیم له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا گوتی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی سه‌قامگیری هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له سووریا ماون و بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی داعش له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه.
H.B