داعش له قه‌ره‌چووغ خۆی رێكده‌خاته‌وه
پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی دایه
K24- هه‌ولێر:
چەکدارانی داعش خۆیان بۆ قۆناغی دوای خەلافەت ئامادە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا سەرقاڵی خۆکۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ریزەکانیانن.
کوردستان ٢٤ زانیاریی ورد لەبارەی شێوازی شەڕی نوێی داعش و دۆخی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە دەشتی قەراج و بناری چیای قەرەچوغ، بڵاودەکاتەوە.
لیوا زریان شێخ وەسانی، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەچووغ - مەخمووری هێزه‌كانی پێشمەرگەش دەڵێت: "چەکدارانی داعش پشت بە شەڕی پارتیزانی دەبەستن و لە شەواندا چالاکن". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه داعش چەکداری عێراقی و بیانی لە بناری قەرەچوغ کۆکردوونهتەوە و بە ئاسانی گورزی گەورە لە سوپای عێراق دەوه‌شێنێت.
له‌كاتێكدا لە دوورەوە شوێنەواری گورزەکانی داعش بۆ سه‌ر هێزە عێراقییەکان دەبیندرێن، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاماده‌باشی دان، چونکە وه‌ك لەشکری خۆرانی, فەرماندەی هێزه‌كانی پێشمەرگە باسی لێوه ده‌كات، هەندێک جار داعش هەوڵی بەزاندنی ساترەکانی پێشمەرگە دەدات، جاری واش هه‌یه بەشێک لە چەکدارانی داعش بەرگەی دۆخه‌كه ناگرن و ناچاری خۆڕادەستکردن دەبن.
بوونی داعش لەو ناوچانە شتێکی نوێ نییە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا چەندین جار هێزى هاوپەیمانان گورزی ئاسمانییان لە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه وه‌شاندووه.
H.B