داعش ته‌نگی به عێراق هه‌ڵچنیوه
ھێزەكانی عێراق ناتوانن ناوچەكان بپارێزن
K24 - ھەولێر
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، لەوكاتەی حەیدەر عەبادی كۆتاییھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاندووە، تەنھا لە سنووری چەند پارێزگایەكداو چەكدارانی داعش زیاتر لە 450 كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجام داوە.
فەریق جەبار یاوەر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بە كوردستان24ی رایگەیاند: "لە كۆتایی ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە وتارێكدا كۆتاییھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، لەوكاتەوە تا ئێستا تەنھا لە ناوچەكانی كەركووك، مووسڵ، مەخموور، دیالە و سەڵاحەدین. داعش توانیویەتی 456 كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدات، لەو ماوەیەدا ھەزار و 742 كوژرا و بریندار ھەبووە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات، كە نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆشایی دروست كردووە و ھەلی بۆ داعش رەخساندووە، كه ھێزەكانی عێراق نه‌توانن ئەو ناوچانە بپارێزن. له‌كاتێكدا پێشتر ھێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بوونە و رێگەیان نەدا بۆشایی ئەمنی دروست ببێت".
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: "پێش ئەوەی عەبادی كۆتاییھاتنی داعش له عێراق رابگەیەنێت، رای ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیرا، گوتمان داعش تەنھا لە شارەكان كۆتایی ھاتووە و دەست بە چالاكی دەكاتەوە، ھاوپەیمانانیش ھەمان بۆچوونی ئێمەیان ھەبوو، دواتریش ھەر ئەوە ھاتەدی، كە پێشبینی دەكرا".
جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی: "ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان، داعش ناتوانێ ھێرش بكات، تەنھا لە سنووری ھێزەكانی عێراق ھێرش و كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەش كرد: "چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ پرسی هه‌ماهه‌نگی و تاوتوێكردنی مه‌ترسیییه‌كان له‌باره‌ی داعشه‌وه، پێكهێنراون".
ھ.م