پارتی و یهكێتی بهركهوتهی پۆستهكان تاوتوێ دهكهن
پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی یەكلا كردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە کابینەی نوێی حكوومهتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆسرەت رەسووڵیش سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات.
پێشتر لە 4/3/2019 پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەو دوو حزبەش یەکەم کۆبوونەوەیە دوای واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە و هاوکاتیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.
ھ.م