پەرلەمان دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكان دەدات
بڕگەیەك بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیاد كراوە
K24 - ھەولێر
ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر، رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و لە فراكسیۆنی یەكێتی، تەنھا پەرلەمانتارێك بەشداری دەكات، مەبەست لە بەشداریكردنی ئەو پەرلەمانتارەش، سوێند خواردنی یاساییە، كە پێشتر سوێندی نەخواردووە".
وەیسی سەعید وەیسی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24ی گوت: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا و بەپێی ماددەی 28 و29 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان دەدرێت.
گوتیشی: "بڕگەیەكی دیكەش بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیاد كراوە، تیایدا پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی سوێندی یاسایی دەخوات".
ھ.م