كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هات
یه‌كێتی داواكارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به پارتی كرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌كه، كۆتایی هات.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشتر بڕیار بوو یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێكی دیار نه‌كرووه و له جێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌شدا، داوای پۆستی دیكه ده‌كات.
ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.
له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش، كه پێشتر بڕیار درابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌كێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند و تێیدا یه‌كێتی داواكارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به پارتی كردووه.
ئ. م