شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌دا ده‌گرێته‌وه كه خزمه‌تگوزارییه و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی پێوه ده‌كرا
به نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێ ده‌كرا
K24- هه‌ولێر:
دوای به‌دواچوونێكی كوردستان 24 له سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك, كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (5100م2)ـه له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی هه‌ولێر، ناسراوه به گه‌ڕه‌كی 32ی پارك، ئه‌و پارچه زه‌وییه به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی خزمه‌تگوزارییه و بۆ قوتابخانه ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به بڕیارێكی گوماناوی ره‌گه‌زی زه‌وییه‌كه بۆ نیشته‌جێ بوون گۆڕدرابوو.
دوای به‌دواداچوونی كوردستان 24 بۆ ئه‌و بابه‌ته له 10ی ئه‌م مانگه، كه له راپۆرتێكدا هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی خسته‌ڕوو، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رێكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی پارچه زه‌وییه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌مباره‌شه‌وه سامان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ئه‌و پارچه زه‌وییه مامه‌ڵه‌ی پێوه ناكرێت و تایبه‌تكراوه به كه‌رتی گشتی و بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانه ته‌رخانكراوه.
له 10ی ئه‌م مانگه، كوردستان24 به‌دواداچوونێكی بۆ سكاڵای به‌شێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی 32 پاركی هه‌ولێر كرد، كه دوو پارچه زه‌وی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كه له‌بنه‌ه‌ڕه‌تدا زه‌وی خزمه‌تگوزارین و بۆ قوتابخانه ته‌خانكراون، كه‌چی به بڕیارێكی گوماناوی دراون به دوو كه‌س و له نوسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌دا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، نرخی ئه‌و پارچه زه‌ویانه له بازاڕی خانوبه‌ره‌دا به نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێندرێت.
نوێنه‌ری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوای كرد، ئه‌و زه‌وییه به كه‌س نه‌درێت و بۆ قوتابخانه یانیش نه‌خۆشخانه به‌كار بهێندرێت.
هه‌ر له‌و به‌دواداچوونه‌ی كوردستان 24ـدا كرمانج ده‌شته‌كی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه: به‌دوواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و داوای روونكردنه‌وه‌ش له تۆماری خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێر كرد.
H.B