2 هاووڵاتیی شاری سلێمانی داهێنان ده‌كه‌ن

داوا ده‌كه‌ن رێگری له‌ كۆپیكردنی ئامێره‌كه‌یان بكرێت

K24- سلێمانی:

ماوەی چەند ساڵێكە دوو ھاووڵاتی لە شاری سلێمانی ئامێرێكی نوێیان داھێناوە, كە ئێستا لە بەشێكی زۆری ئۆتۆمبێلەكان بەكار دەھێندرێت، ئامێرەكە دوكەڵ و گازی ئۆتۆمبێل پاك دەكاتەوە.

ئە دوو ھاووڵاتییە داوا دەكەن، رێگری بكرێت لە كۆپیكردن و ھێنانی ئامێره‌كه‌ لە دەرەوەی كوردستان, بۆ ئەوەی بەھرەی ئەوان ون نەبێت.

وه‌ك ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ باسی ده‌كه‌ن، خولیاکانیان لە منداڵییەوە پەرە پێداوه‌, تا گەیشتنە ئەوەی ئەم ئامێرە دروست بکەن.

بەرھەم و بەھمەن ئەو دوو برایەن، كه‌ بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی جیھان، بیرۆکەی ئامێری پاكکردنەوەی ئوتومبێلیان داھێناوه‌.

جگە لە بیرۆکەی دروستكردنى ئەم ئامێرە, تەواوی دیزاین و دروستکردنی ھەر لە کوردستان و بەرھەمی ئەم گەنجە کوردانەیه‌. جەزا محەمەد ئەمینيش، كه‌ شارەزایەکی بواری میکانیکه‌ دەڵێت: ئەم داھێنانە نوێیە و سوودی بۆ ژینگە دەبێت.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ساڵح نەجیب, شارەزا لە بواری ژینگە جەخت دەكاتەوە, پێویستە لە كاتی بەكارھێنانی ئامێرەكە، رەچاوی جۆری ئۆتۆمبێل و ماوەی كارپێكردنی بكرێت.

له‌كاتێكدا زۆرن ئەوانەی لە کوردستان خاوەن بیرۆکە و داھێنان بوون و ئیستا ھیچ شوێنەوارێک، یان ناویان نەماوە,  بۆیە داواکاریی بەرھەم و بەھمەن ئەوه‌یە, کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاسایەك بخاتە کار, بۆ رێگرتن لە کۆپیکردن و شێواندنی داھێنانێك, تا نەکرێتە کاری دووبارەی بازرگانی و ببێتە ھۆی زیان بۆ ھاوولاتیان.

H.B