رووسيا.. ساڵانه 250 هه‌زار كه‌س به هۆى مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
پوتن به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به مه‌ترسی ده‌بینێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی
K24 – مۆسكۆ:
به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له رووسیادا، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی لای به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، له پانێڵێكدا نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا، به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به مه‌ترسی ده‌بینێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌لێكسی ئیزگارشێڤ، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ئێمه گه‌نگه‌شه‌ی بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك سه‌رۆك پوتینیش رایگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ماهه‌نگی داین، بۆ رێگری كردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵوده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌گرنگیشی ده‌زانین لاوان هۆشیار بكه‌ینه‌وه و دیوه جوانه‌كانی ژیانیان پیشانبده‌ین، وه‌ك وه‌رزشكردن و هونه‌ر و خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خێزانه‌كانیش پێویسته چاودێری و په‌روه‌رده‌ی درووستی نه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی رێكخراوی نا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كانیش، به ئامار و داتای درووست هه‌ڕه‌شه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كانى خسته‌ڕوو.
سرگێی پۆلهزهڤ، سه‌رۆكی رێكخراوی نا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ساڵ دوای ساڵ رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیاد ده‌كات، ته‌نیا له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2017 رێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران له 3.2 ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 10.5 هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانیش رێژه‌ی مردنی ساڵانه نزیك به 250 هه‌زار كه‌سه، به‌ده‌ر له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی به‌هۆی وه‌ستانی دڵ یاخود گیرانی هه‌ناسه‌وه ده‌مرن، گه‌رنا رێژه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 400 هه‌زار كه‌س.
گوتيشى: هه‌ندێ ساڵ رێژه‌ی به‌كاربه‌ری نوێ نزیك ده‌بێته‌وه له نیو ملیۆن كه‌س و رێژه‌ی مردن زیاد ده‌كات و له دایكبوون كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی دیمۆگرافی.
هه‌روه‌ها دیمتری بیكبایێڤ، سه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتوری ئهستهخۆڤ له‌و باره‌يه‌وه گوتى: سه‌رۆكی وڵات ئه‌م پرسه‌ی وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناساندووه، بێگومان ئه‌م بابه‌ته به ئاستی جیاواز په‌یوه‌ندی به هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، گرفتی هه‌ره مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه كه منداڵان تێكه‌ڵ به‌م بابه‌ته كراون، ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن منداڵانی ته‌مه‌ن 10 بۆ 11 ساڵ به‌كاربه‌ری به‌ئه‌زموونی مادده هۆشبه‌ره‌كانن، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه، ئه‌م راستیه وامان لێ ده‌كات كه به رێگه‌ی جیاواز هۆشیاری بڵاوبكه‌ینه‌وه و بۆ رێگه لێگرتنی. نیشانیان بده‌ین كه دونیای به‌كارهێنه‌ران چ نه‌هامه‌تی و پهرێشانیهكی له دوایه، چۆن ژیانی مرۆڤ هه‌راسان ده‌كات، تاكه گه‌ره‌نتی بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو منداڵان بریتی له په‌روه‌رده و چاودێری خێزانه‌كه‌ی.