ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی توركیا له باره‌ی باكووری سووریا ره‌تده‌كاته‌وه
هێشتا میكانیزمه ئه‌منییه‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كردبێت.
ئه‌و به‌رپرسه، كه داوای كردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، رایشیگه‌یاندووه، له باكووری سووریا هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه نه‌چووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا، هه‌ندێك گفتوگۆ له باره‌ی میكانیزمی ئه‌منی و ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌بوون.
روونیشی كرده‌وه، هێشتا میكانیزمه ئه‌منییه‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و پرسه پێویست به كرده‌ی سه‌ربازیی توركیا ناكات.
پێشتر به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره و واشنتن له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
توركیا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، كه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، هێرشی سه‌ربازیی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر