نێچیرڤان بارزانی: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەبێت کوردانی سووریا روو لە دیمەشق بکەن
لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتی ئاڵۆز بووە
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناوخۆیدا خەریکی دابەشکردنی پۆستەکانە. سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستانیش داوایكرد، كورد له چوارچێوه‌ی سووریایه‌كی یه‌كگرتوودا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ستپێبكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئەلمۆنتیۆر راگەیاند، لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال دۆخی یەکێتی ئاڵۆز بووە. بەسەر چەند بەشێک دابەش بوون. پارتیش ناچارە گفتوگۆ لەگەڵ هەموویان بکات. ئەمەش ئاستەنگی لەبەردەم پرۆسەکان دروستکردووە.
گوتیشی: یەکێتی هەست دەکات بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی زیاتر لە ئیستیحقاقی خۆی وەرگرتووە. ئەوان داوای پۆستی زیاتر دەکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: یەکێتی هاوبەشێکی راستەقینەیه. گەشبینن بەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێ پێکدەهێنرێت.
سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی داوای لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان كرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق بەرەوپێش ببەن.
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەلمۆنیتۆر راشیگەیاندووە؛ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەبێت کوردانی سووریا روو لە دیمەشق بکەن.
گوتیشی: پێویسته گفتوگۆکان لەچوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو دەستپێبکەن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم نایشارێتەوە، حکومەتی سووریا هەست بە باڵادەستبوونی خۆی دەکات، بەڵام لە راستیدا کورد خۆی سەلماندووە. دەبێت دیمەشق مامەڵە لەگەڵ راستییە هەنووکەییەکان بکات و دان بە مافەکانی کورد بنێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیکردەوە؛ بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە دراوسێیەکی ئارامی هەبێت. ئارامی سووریا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.