سبەی پیشانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری دەكرێتەوە
زیاتر لە 250 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشدارن
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەری پیشانگای نێودوەڵەتیی ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە لە 17ی ئەم مانگەدا و بۆ جاری دووهم، پیشانگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەولێر بكرێتەوە.
بهڕێوهبهری پیشانگهای نێودهوڵهتیی ههولێر راشیگهیاند، پیشانگاكه ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 250 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تێدا بەشدارن.