كه‌ركووك.. دوا ده‌كرێت كورد به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرجەم فراکسیۆنە کورديیەکانی بەغدا، جگە لە نەوەی نوێ، بڕیاریانداوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کەرکووك، بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن، تاکو ئێستا کۆبوونەوەیەك کراوە، كه‌ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق سەرپەشتی کردووە و دەڵێت: "لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان، کە لە ناوچەدابڕاوەکان و بەدیاریکراویش له‌ کەرکووك، بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکرێت".

هەوڵەکان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بەردەوامن، بەڵام وەك بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: "هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە".

فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا ، لەگەڵ ئەوەدان سەرجەم هێزە کوردستانییەکان بە یەکەوە و به‌ یەک لیستی، بەشداری لە پرۆسەی هه‌ڵبژاردن بکەن، تاڕادەیەکیش هەموو حزبە کوردییەکان پاڵپشیی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان کردووە.

حزب و لایەنەکان لە کەرکووك لە یەك ریزدا وەستاون، بەڵام مەرج نيیە ئەم یەکڕیزییە لە هەڵبژاردنەکانیشدا هەبێت، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایه‌، کە هێزە سیاسيیەکان بە یەکەوە به‌شداریی هەڵبژاردن بكه‌ن، بەڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: "ئەم بابەتە هێشتا ماویەتی".

له‌ کەرکووك هەموو ساڵێك  لە کاتی یادی ڕاپه‌ڕین و ئاگری نەورۆزدا، حزبەکان کێشە و ناکۆکییان هەبووە، به‌وه‌ی چۆن و بە چ شێوەیەك بە یەكڕیزی ئەو یادە بکەنەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەیانەوێت سەرجەم هێزە سیاسيیەکان پێکەوە و بن و بیکەنە سەرەتایەك بۆ یەک لیستیی هێزە کوردیيەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی شارەکەدا.

ئ. م