سبه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه
نوێنه‌ری یه‌كێتیش به‌شدار ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه و گوتیشی: "فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌شداری ده‌كات".
هاوڕێ مه‌لا سه‌تار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به میدیای حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك، جێگر و ئه‌ندامانی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاشكراشی كرد، فراكسیۆنی یه‌كێتیش له رێگه‌ی نوێنه‌ری خۆیه‌وه، به‌شداریی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: "فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداریی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ناكات و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات".
H.B