له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 2 هه‌زار و 600 هاووڵاتی عه‌فرین رفێندراون و ده‌ستگیركراون
تا ئێستا 1050 كه‌س بێسه‌روشوینن
K24- هه‌ولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، لە ساڵێكدا زیاتر لە دوو ھەزار و 600 ھاووڵاتی كورد لە عەفرین دەستگیر كراون و رفێندراون.
له‌كاتێكدا سبەی ساڵێك بەسەر داگیركردنی عەفرین لەلایەن توركیا تێدەپەڕێت، روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكات، زیاتر لە 2 ھەزار و 600 كەس لەلایەن گروپە چەكدارەكانی ناو عەفرین دەستگیركراون و ھەزار و 50 كەس لەوانە تا ئێستا بێسەروشوێنن.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه، گروپە چەكدارەكان داوای 10 ملیۆن لیرەی سووری دەكەن.
رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە عەفرین بڵاوی كردووەتەوە، لە 15 و 16ـی ئام مانگە گروپێكی چەكدار بە ناوی سلێمان شا، لە ناوچەی شیێ 7 ھاووڵاتی كوردیان بە بیانووی پەیوەندییان لەگەڵ یەپەگە رفاندووە.
راشیگه‌یاندووه، دوێنێ ھەمان گروپ ھەڵیكوتاوەتە سەر ھەردوو گوندی ئالكانا و خەلیل گولكۆی سەر بە شارەدێی شیێ، 22 ھاووڵاتییان لەو دوو گوندە رفاندووە و بە ھەرەمەكیانە ئەشكەنجەی ئەو كەسانە دراوە، بەرامبەر ئازادكردنی ھەر یەكێكیان داوای دوو ھەزار دۆلار دەكه‌ن.
له 18ی مارسی ساڵی رابردوو، سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان داگیركرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و موڵك و باخه‌كانی هاووڵاتیانی كورددا گرت و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، وێڕای گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن، خوێندن و فێركردن بۆ زمانی توركی.
H.B