كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور و لە ھەندێك ناوچەش ھەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.
.jpg)
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.
