په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال چڕ ده‌كاته‌وه‌

راپۆرتێكی 30 خاڵی ئاماده‌كراوه‌.. خاڵی سه‌ره‌كی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌یه‌

K24- هه‌ولێر:

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق, فشار دەخاتە سەر حکومەت بۆ ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەربکات.

شێروان دووبەردانى, سەرۆکى لێژنەى کاروبارى شنگال لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشكرایكرد، لێژنەى کاروبارى شنگال و لێژنەى دەرخستنى راستییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، راپۆرتێکى ٣٠ خاڵییان نووسیوەتەوە.

گوتیشی: یەکێك لە خاڵە هەرە سەرەکییەکانی ئه‌و راپۆرته‌ دەرکردنی پەکەکەیە لە سنوورى قەزاى شنگال.

دووبەردانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئەو مەبەستە ئیمزاى ٦٨ ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانیان کۆکردووەتەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامداوە.

ئاشكراشیكرد، لە دانیشتنى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەراندا، پرسى دەرکردنى پەکەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.

H.B