سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رێككه‌وتن
سبه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌كان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆدەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان گەیشتنە ڕێکەوتن.
سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك، جێگر و بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌كانیش، دووپاتیكرده‌وه، بەیانی هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام دەدڕێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، رووپاک ئەحمەد، ئه‌ندامی پەرلەمانى كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند، سبەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەناو خۆیاندا سەرۆك، جێگر و بڕیاردەر هەڵدەبژێرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتیشی: کاری لەپێشینەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، کارکردنە لە سەر هەمووارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویستە كابینه‌ی نوێی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەزووترین کات پێکبهێندرێت.
H.B