بوومەلەرزە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند

لە قوڵایی 12 كیلۆمەتر روویداوە

K24 - گەرمیان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی زیاتر لە 3 پلە بەپێوەری رێختەر لە قوڵایی 12 كیلۆمەتر خانەقینی ھەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەرزەیەك بە گوڕی زیاتر لە 3 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 12 كیلۆمەتر و بە دووریی 13 كیلۆمەتر لە خانەقین روویدا".

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان
راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان