لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كران
سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له 15 لێژنه ده‌بنه 19 لێژنه و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دابه‌شكردنی لێژنه ههمیشییهكان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆنه‌كانیش، پارتی سه‌رۆكایه‌تی حه‌وت لێژنه‌ی به‌ركه‌وتووه، كه بریتین له: یاسایی، پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، شه‌هیدان، په‌یوه‌ندییه‌كان و ناوچه كوردستانییه‌كان.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بژار كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی، ده‌بێته سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان.

یه‌كێتییش سه‌رۆكایه‌تی سێ لێژنه‌ی پێدراوه، كه لێژنه‌كانی دارایی، شاره‌وانی و رۆشنبیرین.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو لێژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان و ده‌ستپاكی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئه‌وقافی به‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش، به‌ر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كلدۆ ئاشوور كه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌نها فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رۆكایه‌تی هیچ لێژنه‌یه‌كیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
