کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
شاندی پارتی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی
K24 – هه‌ولێر:
کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی و کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بۆ تاوتوێکردنی کابینەی نوێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
پێشتر فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی به كوردستان24 راگه‌یاندبوو: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا شاندی پارتی گوێ له داواكارییه نوێیه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت و هه‌ڵوێستی پارتیشیان له‌باره‌ی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ و پۆسته‌كانی تایبه‌ت به یه‌كێتی له‌و كابینه‌یه‌دا پێراده‌گه‌یه‌نن".
شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركووكی و به ئه‌ندامێتی عه‌لی حوسێن، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی عه‌ونی و فرسه‌ت سۆفی پێکهاتوون و هەرچی شاندی یەکێتیشە لە عیماد ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمە مینا، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو کۆسرەت رەسوول، لاهور شێخ جەنگی و لەتیف شێخ عومەر پێکهاتوون.
دیار جەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "کێشەی ئێستای پارتی و یەکێتی ئەوەیە، یەکێتی داوای چەند پۆستێک دەکات کە پارتی بە گۆڕانی داوە یاخود بەرکەوتەی پارتی خۆیەتی".
دەشڵێت: "شاندەکەی پارتی داواکەی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دەباتەوە و لەوێ جارێکی دیکە قسەی لەسەر دەکرێت".
H.J