كوردێك خه‌ڵاتی باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ له پۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت
به‌هێزی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی سه‌رنجی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆڵه‌ندای به‌لای خۆیدا راكێشاوه
K24 – هه‌ولێر:
د. حه‌سه‌ن عه‌لی سوڵتان، قوتابی دكتۆرا بوو، له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان - پۆڵه‌ندا. به‌هێزی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی سه‌رنجی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆڵه‌ندای به‌لای خۆیدا راكێشاوه و وه‌ك باشترین 5 توێژینه‌وه‌ی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
رێكخراوی زانستی The European Community on Computational Methods in Applied Sciences (ECCOMAS) كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیایه، ساڵانه پێشبڕكێی باشترین ٥ توێژینه‌وه‌ی شاره‌كانی ئه‌وروپا رێكده‌خات.
بۆ ساڵی 2018، رێكخراوه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی پۆڵه‌ندی Polish Association of Computational Mechanics لیستی 5 باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵیان دیاریكرد و تێیدا نامه‌ی دكتۆرای حه‌سه‌ن عه‌لی وه‌ك چوارهه‌م باشترین توێژینه‌وه بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر ئاستی پۆڵه‌ندا.
توێژینه‌وه‌كه‌ی د. حه‌سه‌ن باس له به‌رگری باڵه‌خانه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر بۆمب و ته‌قینه‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه سوودێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به كه‌رتی سه‌ربازی له‌جیهاندا به گشتی و له كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تی. له لایه‌كی تره‌وه سه‌لامه‌تیه‌كی زیاتر ده‌دات به هاووڵاتیان.
لای خۆیه‌وه زیاد ره‌ئووف، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌ندا ئه‌م توێژینه‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌ی د. حه‌سه‌ن عه‌لی به‌رز نرخاند و هیوای خواست، كه قوتابیانی كورد به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تواناكانی خۆیاندا بن و به هه‌مووانی نیشان بده‌ن كه تاكی كورد ده‌توانن جیهان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
