ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی دزی و تاوانكاری راگه‌یاند
20 تاوانی دزیكردن، رێگریكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵانیان ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، "توانیویانه باندێكی تاوانكاری پێنج كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن، كه له ماوه‌ی رابردوودا 20 تاوانی دزیكردن، رێگریكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵانیان ئه‌نجامداوه".
له راگه‌یه‌ندراوی ئاسایش‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان توانیان باندێكی تاوانكاری پێنج كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن. كه له ماوه‌ی رابردوودا 20 تاوانی دزیكردن، رێگریكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵانیان ئه‌نجامداوه. بڕی (6830) گرام زێڕ، 7 ئۆتۆمبێل، 9400 دۆلار، 41 مۆبایل، 3 ماتۆڕسكیل و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌یان دزیوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، "ئه‌و بانده له هه‌ندێك تاواندا به ناوی ئاسایش خۆیان ناساندووه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئاسایشه‌وه نییه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش، "ئه‌و بانده له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و به مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاسایشی هه‌ولێر "به‌ڵێنی دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه هه‌رده‌م چاوكراوه بن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان".