هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال چڕتر ده‌كرێنه‌وه
له په‌رله‌مانی عێراق داوای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سوپای عێراق و یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال "یه‌به‌شه"، كه به باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه له شنگال ناوده‌برێت، عه‌لی غانمی, ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "پێویسته حكومه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، په‌كه‌كه رێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه، ده‌ستووری عێراقیش رێگه به بوونی هێزی بیانی به بێ مۆڵه‌ت نادات.
غانمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌كه‌كه له‌رزۆكی دۆخی سه‌قامگیری له شنگال بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه دوژمنكارییه‌كانی ده‌قۆزێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی له شنگال ئه‌ركی فیرقه‌ی 15ی سه‌ر به سوپای عێراقه و بۆ هیچ لایه‌نێك نییه هێزیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی له 17ی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق روویدا و جگه له كوژرانی 2 سه‌ربازی عێراقی، ژماره‌یه‌كیش له هه‌ردوو لا بریندار بوون، حكوومه‌تی عێراق داوای له یه‌به‌شه كرد باره‌گاكانیان له شنگال چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش لە گوندی باب شلۆی سەر بە شاره‌دێی سنوونێ لە نزیك خانەسوور لە سنووری شنگال جارێکی دیكه شەڕ لە نێوان یه‌به‌شه و سوپای عێراق روویدا.
له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، فەرماندەیەکی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال "یه‌به‌شه" کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت، بۆ کوردستان24ی راگه‌یاند: 3 لیوای سوپای عیراقی کە لە مووسڵەوە هاتبوون، هاتنە سەر بارەگاکانی یه‌به‌شه لە باب شلۆ و داوایان لێ کرد، چەکەکانیان دانێن و شوێن و زاڵگەکانیان چۆڵ بکەن و رادەستی سوپای عیراقی بکەنه‌وه، بەڵام یه‌به‌شه بە ره‌تی كرده‌وه، بۆیە دووباره شەڕ لە نێوانیاندا روویدا.
H.B