مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێدەگات
مه‌سرور بارزانی: گرنگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بایەخی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی جیهانی لە پرۆسەی ریفۆرم و راهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە پاراستن و چەسپاندنی دەسکەوتەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و هەوڵەکانی سەقامگیری کرا، وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دووپاتی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەردەوام دەبێت.
پێشتر له 26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری ئه‌مساڵ، ئه‌لیستێر بورت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان تاوتوێكرد.
