نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كاته‌وه
"پێویسته كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن"
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان, جۆن گارامندی, گفتوگۆ له باره‌ی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كرا.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه, حكوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعش, حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند و هاوبه‌شیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانیان به هۆكاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا زانی، خۆشحاڵیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداش نیشان دا.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كاته سه‌خته‌كان و له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا كرد, تیشکی خسته سه‌ر باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی, سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ دووپات کرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا, هه‌ردوولا جه‌ختیان له ڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و پێویستی و گرنگیی مانه‌وه‌یان له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر کرده‌وه، هه‌روه‌ها پێویستیی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، تاوتوێ کرا.
هه‌ردوولا ڕۆڵی ئافره‌تانیان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به پێوست زانی, له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌نگاو و پرۆگرامه‌کانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پاراستن و پێشوه‌چوونی دۆخی ئافره‌تان و به‌شداریی كارایان له جومگه‌كانی حكومڕانیدا پێشكه‌ش كرد.
H.B