كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
