شانەیەكی مه‌ترسيدارى رێكخراوی داعش لە كەركووك دەستگیر كرا
له 6 كه‌س پێكهاتبوون و پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داڕشتبوو
K24- هه‌ولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، ھێزێكی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە ھاوبەشیی لەگەڵ یەكەیەكی سەر بە لیوای 61ی سوپای عێراق، توانیان شانەیەكی رێكخراوی داعش لە كەركووك ھەڵبوەشێننەوە، كە له 6 كەس پێكھاتبوون، سەرجەمیشیان دەستگیر كران.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەندامانی ئەو شانەیە، بە نیازی ئەنجامدانی چەندین ھێرش و تەقینەوە و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون، لە دژی خەڵك و ھێزە ئەمنییەكان.
دواى رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به كه‌ركووكیشه‌وه، ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه كه‌وته‌وه به‌ر لێشاوێك هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش، لێره و له‌وێ به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرش و ته‌قینه‌وه له شوێنه جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
H.B