منداڵێك لە سەیرانگاكانی ھەولێر دۆزراوەتەوە

لە كاتی گەشت و سەیران لە كەسوكاری دابڕاوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ 21/3/2019، منداڵێك لە سەیرانگاكانی دەوروبەری ھەولێر دۆزراوەتەوە و ئێستا لای ھێزەكانی ئاسایشە.

ھێرۆ مەولودی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "منداڵێكی تەمەن 3 ساڵ بە ناوی ئارێز ئاراس، لە سەیرانگای دڵۆپە دۆزراوەتەوە و ئێستا لای ھێزەكانی ئاسایشە".

گوتیشی: "لە كاتی ھاتنیان بۆ گەشت و سەیران لە خێزانەكەی دابڕاوە و لێیان ون بووە. ھێزەكانی ئاسایش داوا لە كەسوكاری ئەو منداڵە دەكەن بچنە لای ھێزەكانیان و منداڵەكەیان ببه‌نەوە، بۆ دۆزینەوەی شوێنی ھێزەكانی ئاسایش، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن (07507608131)".