تیمی فریاگوزاریی له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه ره‌وانه‌ی مووسڵ كران
تا ئێستا ته‌رمی زیاتر له 40 كه‌س ده‌رهێنراوه

K24 - هه‌ولێر:
به هۆی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له مووسڵ و خنكانی زیاتر له 50 كه‌س، تیمه‌كانی فریاگوزاریی له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه به‌ره‌و مووسڵ ره‌وانه كران.
به هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له ناوچه‌ی "غابات"ی مووسڵ، زیاتر له 50 كه‌س خنكان و تا ئێستاش ته‌رمی نزیكه‌ی 35 كه‌س له رووبار ده‌رهێنراون.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشی دان.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه زیاتر له 100 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو و له ناوه‌ڕاستی رووباره‌كه نقووم بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا تیمه فریاگوزارییه‌كان و به‌رگریی شارستانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له شوێنه‌كه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای بێسهروشوێنبووهكاندا به‌رده‌وامه.
ئ. م