سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و دانیشتووانی شاری مووسڵ دەکات
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
بە هۆی نقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 70 کەس لە شاری مووسڵ، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و دانیشتووانی شاری مووسڵ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/03/2019، بە هۆی نقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی لە شاری مووسڵ، زیاتر لە 70 کەس گیانیان لە دەست دا و بە دەیانی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
دەقی سەرەخۆشییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ رووداوەکەی شاری مووسڵ:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە 21/03/2019 لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و دانیشتوانی شاری موسڵ دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە کەسوکاری گیانلەدەستدراوان ببەخشێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران و دۆزینەوەی ونبووان دەخوازم،
مسعود بارزانی
21/032019
H.J