هه‌سه‌ده تێكشكاندنی داعشی راگه‌یاند و توركیاش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وه‌زیری به‌رگریی توركیا: رێگە بە بوونی هیچ هەڕەشەیەك نادەين لەسەر سنوور
K24 - هه‌ولێر:
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت: "پێویستە دەسەڵاتی پەیەدە و یەپەگە لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی نەمێنێت".
خلوسی ئاکار، لە کاتی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی تورکیا لەسەر سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کلیس، رایگەیاند، رێگە بە بوونی هیچ هەڕەشەیەك لەسەر "باشووری وڵاتەکەیان" نادەن.
گوتیشی: "هیچ پێویست ناکات هێزەکانی پەیەدە و یەپەگە لەسەر سنوورەکانی تورکیا بمێننەوە".
هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا رایگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، رێكخراوه‌كه تێكشكێنراوه.
ئ. م