سێ چەکداری ھەڵاتووی داعش لە سنووری شنگال خۆیان تەقاندەوە
شەش چەكداری داعش لە باغۆزەوە بەرەو شنگال ھەڵاتوون
K24 - دھۆك
سێ چەكداری داعش لە باغۆزەوە ھەڵاتبوون، لە سنووری شنگال خۆیان تەقاندەوە.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، بە کوردستان24ی راگەیاند "ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی خۆکوژی داعش کە لەناوچەی باغۆزی سووریاوە هەڵاتبوون لە گوندی "گرزەرک"ـی سەر بە ناحیەی قەیرەوان لە شنگال هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی کەتائیبی وەعدوڵڵای سەر بە حەشدی سونی و دوای رووبەڕووبوونەوە، سێ لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و بەوهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی سوننی برینداربووە".
هاوکات میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، کە چەکدارەکانی داعش ژمارەی شەش کەس بووە و سێ چەکداریان لەلایەن هێزەکانی عێراق کوژراون و سێ چەکداریشیان خۆیان تەقاندووەتەوە.
ھ.م