لافاو چەند ناوچەیەکی ئێران رادەماڵێ
چەند شارێک چۆڵکران و زیانەکان زۆرن
K24 – ههولێر:
چەندین شار و شارۆچکە و گوند لە پارێزگاکانی گۆلێستان و مازندەران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران، کەوتونەتە بەر لێشاوی لافاو و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ماوەی دوو رۆژە بارانێكی زۆر و لافاو لە بەشێکی ئێران دەستیپێکردووە و لە هەندێک شوێنیش پلەی گەرمی زۆر دابەزیووە.
حەسەن رووحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە کاتی دروستبوونی لافاوەکان لە پشووی فەرمی خۆی بوو، فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردووە یارمەتییەکانیان خێراتر بگەیەنە ئەو ناوچانەی لە ژێر مەترسیدان و داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی حکوومەتی كردوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی Radio Farda، بەشێکی زۆری دانیشتووانی شارەکانی ئەق قەلا و گۆمیشان لە پارێزگای گولێستان شوێنەکانیان جێهێشتووە و بە سەدان دوکان و ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشتووە.
یەکێکی دیکە لەو شارانەی زیانی گیانی و ماددی زۆری بەرکەوتووە، شاری شیرازە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی قوربانیان و زیانەکان بەردەوام بڵاودەکرێنەوە.
هەروەها، کوردستان24 دیمەنی تایبەت بە روودانی لافاو لە سەرپێلی زەهاو بڵاو دەکاتەوە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا یەک کەس بە هۆی لافاوە گیانی لە دەست داوە و لێقەوماوەکانی بوومەلەرزەکەی دووساڵی رابردوویش کە تا ئێستا لە خانووی پلاستیکیدا دەژین، لە دۆخێکی خراپدان .
تاکوو ئێستا حکوومەتی ئێران بەفەرمی زیانەکانی رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، تەنیا لە شاری شیراز 11 کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستداوە.

#Iran March 25
— Iran News Wire (@IranNW) March 25, 2019
Flood from N Iran reached Shiraz in the S of the country.
The flood is so sever that it washing away the cars.
Let's hope every one was able to scape. pic.twitter.com/SScxG1jX1h
H.J