كوردێك ده‌بێته ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی تایكواندۆ له جیهان
به فه‌رمی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له تایكواندۆ پێبه‌خشرا
هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی كورد له یاری تایكواندۆ به فه‌رمی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له فیدراسیۆنی تایكواندۆی جیهانی پێبه‌خشرا.
هێمن مه‌هدی كوردێكی دانیشتووی هه‌ولێری پایته‌خته، له وڵاتی توونس كۆرسێكی 8 رۆژی به سه‌ركه‌وتوویی له ماوه‌ی 64 كاتژمێر تێپه‌ڕ كرد و به فه‌رمی بووه ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له یاری تایكواندۆ.
هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی كورد له یاری تایكواندۆ له دایكبووی ساڵی 1983ـیه، به‌شداریی چه‌ندان پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كردووه، پێشتر مێدالیای زێری له فێستیڤاڵی جیهانی 2017 له شاری ئانیانگ له كۆریای باشوور به‌ده‌ستهێناوه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه به ناوی خۆی، له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووریش به‌شداریی پاڵه‌وانێتی هه‌مه‌دانگی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و یه‌كه‌مین كه‌سیش بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆری A تایكواندۆ بووه.

