به‌په‌له.. یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی كوردستان دواخرا
یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی كوردستانی دواخست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 ئاداری 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له راگه‌یاندراوێكی به‌په‌له‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی پێشبینی شه‌پۆلێكی باران بارین كه سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان دواخست كه بڕیار بوو یارییه‌كان له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچن.
فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، چاره‌نووسی كاتی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی كوردستان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
.jpg)