شانه‌ی قه‌یرانی نه‌ینه‌وا: به‌رپرسانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ سزا ده‌درێن
شانه‌ی قه‌یران، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شانه‌ی قه‌یران، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد و له‌و سه‌ردانه‌یدا، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ر‌كرد.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سه‌ربازیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موزاحم خه‌یات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یران له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له رووداوی نقوومبوونی ئه‌و كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن، كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له رووباری دیجله نقووم بوو و به هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كه كه‌مته‌رخه‌م بوونه، سزاد ده‌درێن و زیانلێكه‌وتووه‌كانیشان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له مووسڵ، كه‌ڵه‌كێكی گه‌شتیاری، به هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌رنشینه‌كانی نقووم بوو. له‌و رووداوه‌دا زیاتر له 100 هاووڵاتی، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و ژن بوون، گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانی دیكه بێسه‌روشوێن بوون.
ئ.ر