لە منبج 7 شەڕڤان گیانیان لە دەست دا
سێ شەڕڤانی دیكە بریندار بوون
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو لە منبج ھێرش كرایە سەر ھێزەكانی پاراستنی منبج، لە ئەنجامدا 7 شەڕڤان گیانیان لە دەست دا و 3 شەڕڤانی دیكە بریندار بوون.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "شەوی رابردوو لەلایەن گرووپێكی نەناسراو، ھێرش كرایە سەر ھێزەكانی پاراستنی شاری منبج و شەڕ لەنێوان ھەردوولا رووی دا، لە ئەنجامدا 7 شەڕڤان گیانیان لە دەست دا و 3 شەڕڤانی دیكەش بریندار بوون".
ئەنجومەنی سەربازیی منبج ئاشكرای نەكردووە، كە ئەو گرووپەی ھێرشی كردووەتە سەر ھێزەكانیان، سەر به كام ھێز بوونە.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوای شكستی داعش لە رۆژھەڵاتی فورات، ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایگەیاند، كە داعش لە سووریا كۆتایی پێھاتووە.
ھ.م