به فه‌رمی، یوڤێنتۆس ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كریستیانۆی راگه‌یاند
یوڤێنتۆس به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆس له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕاده‌ی پێكانه‌كه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ئاداری 2019، یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوو كریستیانۆ له ڕانی راستی تووشی پێكان بووه و به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه به ته‌واوه‌تی ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له یاریكردن داده‌بڕێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له میانه‌ی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020، له خوله‌كی 30ـی گێمی یه‌كه‌می یاریی نێوان پورتوگال و سڕبیا به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ، له سێ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌شداریی ناكات، به‌م هۆیه‌شه‌وه كریس به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئێمپۆلی، كالیاری و میلان له سێریا ئه‌ی ناتوانێت ئاماده‌بێت و له رۆژی 10ـی ئه‌پرێلی مانگی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له چامپیۆنزلیگ ده‌گه‌ڕێته‌وه.