ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران زياتر ده‌كات
سزا به سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌دا سه‌پێندرا
K24- هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیای ئێرانى، توركی و ئیماراتیدا سه‌پاند، به‌وه‌ی كه "ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه به‌رپرسن له گواستنه‌وه‌ی ملیاران دۆلار و یۆرۆ بۆ سوپای پاسدارانی ئێران".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "9 كه‌س و 16 قه‌واره‌ی دیكه خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، له‌وانه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا له‌و سێ وڵاته هه‌ن، كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ده‌كه‌ن".
لیستی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ژماره‌یه‌ك بانك و دامه‌زراوه‌ی دارایی له‌خۆ ده‌گرێت، كه دیارترینیان، بانكی ئه‌نسار، ئه‌تڵه‌سی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و كۆمپانیای ئه‌تڵه‌سی ئێرانین.
له‌م باره‌یه‌وه ستیڤن منوشین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه تۆڕێكی فراوانمان له كه‌س و كۆمپانیاكان له ئێران، توركیا و ئیمارات كردووه‌ته ئامانج، كه به گوێره‌ی پلانی ئێران‌و كار بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران، له پێناو یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی تاران بۆ پاره‌داركردنی تیرۆر و شێواندنی سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راكردن له سزاكان به‌رده‌وامن".
دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، واشنتن سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه و سزای نوێشی به سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی دارایی و سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند، پشكی هه‌ره گه‌وره‌ش له‌و سزایانه، به‌ر سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی كه‌وتووه، ئه‌مه‌و وێڕای دانانی كۆت و به‌ندی ئابووری له‌به‌رده‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
H.B