هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه پاڵه‌وان
عێراق ناسناوی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نازناوی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دوایین یاری شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن هێنا، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداریی ئوردنی كرد، له خوله‌كی 7 رێبین غه‌ریب به‌رگریكاره كورده‌كه‌ی خولی نه‌رویج و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و ئوردن به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له خوله‌كی 38 ئه‌یمه‌ن حسێن كه له خولی توونسی یاری ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
به‌شار ره‌سن یاریزانی یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی گۆڵی پێشكه‌وتنی عێراقی له دژی ئوردن تۆمار كرد.
پاشان موهه‌نه‌د عه‌لی گۆڵی سێیه‌می بۆ عێراق تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 87 به‌ها فه‌یسه‌ڵ گۆڵی دووه‌می بۆ ئوردن تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه به‌س نه‌بوو بۆ ئوردن و نه‌یانتوانی له شكست رزگاریان بێت.
پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی هه‌ڵبژارده‌كانی (عێراق، سووریا و ئوردن) له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕا به‌ڕێوه چوو، عێراق دوو یاری كرد، هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.