به هه‌زاران خێزان و منداڵی داعش له باغۆزه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق
حكوومه‌تی عێراق و هه‌سه‌ده له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رێككه‌وتوون
K24- به‌غدا:
عێراق ئامادەکاری بۆ گەراندنەوەی نزیکەی ٢٨ ھەزار ھاوولاتی له سووریا دەکات، کە لە نێویاندا هه‌زاران خێزان و ژن و منداڵی چەکدارانی داعش ھەن. بڕیاریشه ئه‌و هاووڵاتیانه، كه ئێستا له كه‌مپی ئاواره‌كانی باغۆزن، بەرێكکەوتن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات "هه‌سه‌ده" بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عەباس سەروەد، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: "٣ هه‌زار کەس لەو ئاوارانە تۆمەتی چەکداری داعشیان بەسەردا ساغ بووەتەوە و بەپێی یاسایی سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێن".
له‌كاتێكیشدا مەترسیی گەرانەوەی خێزان و ژن و منداڵانی چەکدارانی داعش وای کردووە، حکوومەتی عێراق بیر لەوە بکاتەوە، رێكکاری یاسایی و ئەمنی و چاودێریکردنی باری کۆمەلایەت ئه‌و ئاوارانه بگرێتە بەر، بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی بیر و ھزری تێکدەرانە، عەلی غانمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی بیری توندڕه‌وییان هه‌یه، له داهاتوودا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی، بۆیه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه رێككاری فه‌رمی و یاسایی بگیرێنه به‌ر، كه به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێن، كه نه‌توانن چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته رووبه‌ڕووی ئه‌و هزره توندڕه‌وییه ببنه‌وه و له ره‌گه‌وه ریشه‌كێشی بكه‌ین ".
دواى سووریا عێراق دووەم ولاتی زەرەمەندی دەستی چەکدارانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکانە، ولاتانی جيهانيش ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە, گەر رێگە لە سەرچاوەی مرۆیی, ھزرى, دارایی و راگەیاندنی داعش نەگرن, سەقامگیری ھەموو جيهان تێکدەدەن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش ئەمیر عیسا, لێکۆڵەری رۆژنامەوانی باس له‌وه ده‌كات، كه "پێویسته بۆچوونه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخرێن، و له‌سه‌ر یه‌كگوتاری ئاینی و سیاسی رێككه‌وتن بكرێت، به‌م شێوه‌یه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گروپه تیرۆریستییه‌كان رزگار ده‌بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خاچی سووری نێودەوڵەتى ئاشکرای کردووە, عێراق و سوریا لە سەر رادەستکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ھەزار ھاوولاتی و خێزانی داعش رێکكەوتوون و, لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئه‌و عێراقیانه دەگەڕێنرێنەوە وڵاته‌كه‌یان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جەخت لەوە دەکاتەوە, "تەنيا ئەو داعشانە وەردەگرێت, کە خاوەنی رەگەزنامەی عێراقین".
H.B