له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئاژه‌ڵان ده‌درێت
"كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی تاعوون 4 ملیۆن دۆلاری پێویسته"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی تاعوون كه به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه مه‌ترسییه‌كان داده‌نرێت بۆ سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵ به‌تایبه‌تی مهر و بزن، ده‌ستی كردووه به ڕوپێویكردن و وه‌رگرتنی خوێنی ئاژه‌ڵه‌كان، به‌رپرسی به‌شی ئاژه‌ڵ رایگەیاندووە: "بۆ لێدانی ده‌رزی له‌و ئاژەڵانە، پێویستیان به بڕی چوار ملیۆن دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و نه‌خۆشیه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".
تاعوون یه‌كێك له نه‌خۆشییه مەترسیدارەکان كه ڕووبه‌رووی سامانی ئاژه‌ڵ ده‌بێته‌وه، له‌نێوشیاندا مه‌ڕو بزن، له‌هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌كان نزیكه‌ی 4 ملیۆن سه‌ر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر چاودێریی وردی ڤێته‌رنه‌ری نه‌كرێت ئه‌وا مه‌ترسی سەرهەڵدانی نەخۆشی تاعوون بەرز دەبێتەوە. بۆ ئه‌م مەبەستە بەڕێوبهرایهتی ڤێتهرنەری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەستیکردووە بهڕووپێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان و وەرگرتنی خوێنیان بۆ پشكنین.
نزیكه‌ی دووساڵ ده‌بێت، له‌كوردستاندا ده‌رزی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه له‌لایه‌ن وه‌زارته‌وه دابه‌شنه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بارگرانی بۆ به‌خێوكه‌رانی ئاژه‌ڵ دروستكردبوو، به‌هۆی هه‌ستیاریی زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه شاره‌زایه‌ن به‌پێویستی ده‌زانن كه وه‌زاره‌ت به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ئاسانی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
سامانی ئاژه‌ڵ به به‌شێكی سه‌ره‌كی كه‌رتی كشتوكاڵ داده‌نرێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر به‌شێوازی زانستیانه به‌خێوبكرێت، ئه‌وا كه‌ش وهه‌وای ناوچه‌كه یاریده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه سوود له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵێكی ته‌ندرووست وه‌ربگێرێت.