فهیسبووك ههزاران ههژمار دهسڕێتهوه
ئەو ھەژمار و لاپەڕانە دەسڕێتەوە
K24 - ھەولێر
فەیسبووک دەستدەکات بە سڕینەوە و لابردنی هەژمار و لاپەڕەی کەسایەتی و کۆمەڵ و رێکخراوە توندڕەوە سپی پێستەکان.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، کە دەست دەکەن بە لابردنی تەواوی ئەو هەژمار و لاپەڕانەی کە خزمەت بە ئەجێندای سپی سالاریی و نەژادپەرستی دەكەن.
ھەروەھا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوابەدوای کردە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند دووچاری رەخنەی توند بووە، لەپێناو دژایەتیکردنی ئەو دیاردەیەش بڕیاری راگرتن و سڕینەوەی سەرجەم ئەو تۆڕ و هەژمارانەی داوە كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەستانەوە لە دژی رق گیراونهتهبهر.
ھ.م