ژنێک لە ماوەی یەک مانگدا سێ منداڵی دەبێت

کوڕێکی بووە و دوای یەک مانگ زانراوە کە دووبارە دووگیانە

K24 – هه‌ولێر:

ژنێکی بەنگلادیشی تەنها مانگێک دوای بە دونیا هێنانی کوڕێک، دوانەیەکی دەبێت.

ئاریفا سوڵتانی تەمەن 20 ساڵ، لە کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵ کوڕێکی بوو، بەڵام دوای تەنها 26 رۆژ بەهۆی ئازاری ناوسک گەینرایە نەخۆشخانە، پزیشکان پێیان گووت کە دوانەیەکی لە سکدایە.

سهێلا پۆدار، پزیشکی گشتی ئەو نەخۆشخانەیەی رووداوەکەی تێدا تۆمار کراوە بە سایتی بی بی سی گوتووە: "تەواو دووچاری سەرسوڕما بووین بە حاڵەتەکە و هەرگیز پێشتر شتی وام نەبینیووە".

ئاشکرایکردووە: "دوانەکەی کوڕێک و کچێک بوون، تەواو سەلامەتن و رەوانەی ماڵەوە کراون".

ژنەکە خاوەنی دوور رەحم بووە و هەرگیز بەمەی نەزایووە، چونکە مێردەکەی هەژار بووە و پشکنینی تیشکی بۆ ژنەکەی نەکردووە.

ئەگەر چی هاوسەری ئەو خاتوونە مانگانە تەنها 95 دۆلار مووچەی هەیە، بەڵام دەڵێت هەموو شتێک دەکات تاکو منداڵەکانی بەختەوەر بن.

H.J