هه‌ولێر.. كۆگای سه‌نته‌رێكی جوانكاریی ئافره‌تان داخرا
هؤشدارى ده‌درێته ئافره‌تان
K24 – هه‌ولێر:
له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو، سه‌ر به ئاژانسی پاراستن، پۆلیسی قائیمقامییه‌تی هه‌ولێر كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ئارایشتی ژنانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، كه مێژووی ماوه به‌سه‌رچوونیان سڕیوه‌ته‌وه و جارێكی دیكه ئه‌و كه‌رستانه‌یان خستووه‌ته‌وه بازاڕه‌وه.
سۆران مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به كوردستان24ی رایگه‌یاند، سه‌نته‌ری بیوتی بۆ جوانكاری، له شاری هه‌ولێر كۆگایه‌كی هه‌یه، به مادده‌ی ته‌نه‌ر واده‌ی به‌سه‌رچوونی كه‌لوپه‌له‌كانی سڕیوه‌ته‌وه و واده‌ی نوێی له‌سه‌ر داناون.
گوتیشی: "ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی جوانكاری، پێداویستییه‌كانی ئارایشتكردنی به‌سه‌ر ئارایشتگاكان و فرۆشگه‌كانی تایبه‌ت به جوانكاریی ئافره‌تان دابه‌ش كردووه.
پۆلیسی شاره‌وانی داواشی كرد، هه‌ر فرۆشگه‌یه‌ك ئه‌و كه‌رستانه‌ی بردووه، ده‌بێت بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌نته‌ری بیوتی، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مان به‌رپرسیارێتیان ده‌بێت.